سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناردنی هێز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بە گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی وڵاتەکەی دەزانێت
«دۆناڵد ترەمپ» ڕایگه‌یاندووه که ناردنی هێزی سه‌ربازیی ولاَته‌که‌ی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ستوه‌ردان له ململانێکانی ناوچه‌که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بووه له مێژووی ئه‌مریکادا.
«دۆناڵد تره‌مب»ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاندووه: به‌بڕوای من ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تێوه‌گلانمان له ململانێکانی ناوچه‌که, گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌بووه له‌مێژووی ئه‌مریکادا.
ئەوە بۆ یەکەمجار نییە وەھا دان پیادانێک لە ترەمپ دەبیسترێت و تائێستا چه‌ندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ کۆتاییهێنان به سیاسه‌تی جه‌نگی و شه‌ڕی به‌رده‌وام و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی جیهانی له‌بری دژایه‌تی و کێبڕکێکان.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نزیکه‌ی حەفتا هه‌زار سه‌ربازی له چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوه‌پێ کردووه, له‌وانه‌ش: سعودیه و سوریا و عێراق و ئیمارات و قه‌ته‌ر و کوه‌یت و عومان و به‌حره‌ین و ئه‌رده‌ن و تورکیا و ئه‌فغانستان.