ئاب 08, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • هیندستان.. فڕۆکەیەک بە 191 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەدا تێکشکا

فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "ئێر ئیندیا ئێسکپرێس" لە کاتی نیشتنەوەیەدا لە فڕۆکەخانەی کالیکۆت لە هیندستان، کەوتە خوارەوە و بوو بە دوو کەرتەوە.

 

بەپێی ماڵپەڕی "ئەفیشن نیوز"، فڕۆکەکە لە شاری دوبەی-ەوە ڕۆیشتووە بەرەو هیندستان و لە کاتی نیشتنەوەدا لە فڕۆکەخانەی کالیکۆت، کەوتووەتە خوارەوە.بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئاسیا، "فڕۆکەکە گڕی نەگرتووە. 174 گەشتیار و 10 منداڵی ساوا و 2 فڕۆکەوان و 5 ئەندامی دەستەی فڕۆکەکە لەنێو فڕۆکەکەدا بوونە."

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس مردوون و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرپەیڤ