ئاب 09, 2020 22:59 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی یادمانی قوربانیانی بوردومانی ناڤۆکیی «ناکازاکی»ی ژاپۆن

دانیشتووانی شاری «ناکازاکی»ی ژاپۆن بە بۆنەی حەفتاو پێنجەمین ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ئەم شارە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بە یادی قوربانییەکانیان ڕێ و ڕەسمی یادمانیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ژاپۆن، جەماوەری شاری «ناکازاکی» ئەمڕۆ یەکشەممە بە خڕبوونەوە لە پارکی یادمانی ئاشتیی ئەم شارە، بوردومانی ئەم شارە لە لایەن سوپای ئەمریکاو کوژرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکیان بە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی زانی.

لە ڕێ و ڕەسمەکەدا بە جێ ماوانی کارەساتەکە،«ئابە شینزۆ» سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و نوێنەرانی نزیکەی ٧٠ وڵاتی جیھان بەشدار بوون.

«تا ئوئە تومیھسیا» سەرۆکی شارەوانیی «ناگازاکی» لە بەیاننامەیەک دا دەوڵەتی ژاپۆنی بۆ ھەوڵی زیاتر لە لە ئاراستەی وەدی ھێنانی جیھانێکی بەبێ چەکی ناڤۆکی بانگێشتن کرد.

ناوبراو داوای لە دەوڵەت کرد کە بە پەیمانی قەدەغەی جبەخانە ناڤۆکییەکانی پەسەند کراوی ساڵی ٢٠١٧ پەیوەست ببێت.

سەرپەیڤ