ئاب 12, 2020 19:59 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆش ھەروەکو ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە ھەڵاجاندا بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٢ی ئابى ٢٠٢٠) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (٤٤) دۆلار و (٦٥) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (٤١) دۆلار و (٦٩) سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ