ئه‌یلوول 09, 2020 12:53 Asia/Tehran
  •  ئیدانەکرانی بێ رێزی کردن بە قورئانی پیرۆز و پەیامبەری ئیسلام(دخ)

کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان لە بەیاننامەیەک دا ، بێ رێزی کردنی گۆڤاری شاڕڵ ئیبدۆ ی فەڕەنسی بە پەیامبەری ئیسلامی(دخ) و سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویدی شەرمەزار کرد .

کۆمەڵی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دەربڕینی بێزاریی لەم ھەنگاوە نەزانانە و نالۆژیکانە رایگەیاند ، بێ رێزی کردنی سوکانە و پەیتایەیتای گۆڤاری قێزەوەنی شاڕڵی ئیبدۆ لە فەڕەنسە و سوتاندنی موسحەفی نورانیی قورئانی پیرۆز لە سوید نمونەی نەزانپەرستیی مۆدێڕن و دواکەوتنی فکریی و ئەخلاقیی چاخی ئێستایە . 

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا، سوکایەتیی ئەم دواییەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسا بە کەسایەتیی پیرۆزو پرشنگداری پێغەمبەری مەزن(ص)ی ئیدانە کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: گوناحی گەورەو لێ نەبووراوی بڵاوکراوەیەکی فەرەنسی لەمەڕ سوکایەتی کردن بە سیمای پرشنگدارو پیرۆزی حەزرەتی ڕەسوڵی ئەعزەم(ص) جارێکی تر جەھرو ڕق لە دڵیی دام و دەزگا سیاسی و کلتوورییەکانی دنیای ڕۆژئاوای بەرامبەر بە ئیسلام و کۆمەڵگای موسڵمانان ئاشکرا کرد.

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  جەختی کرد: گەلانی موسڵمان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا، وێڕای پاراستنی زیرەکی و لەسەر ھەست بوونی خۆیان لە بارەی کێشەکانی ئەم ناوچە ھەستیارە، دەبێ قەت دوژمنایەتیی سیاسەتڤانان و کاربەدەستانی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ئیسلام و موسڵمانان فەرامۆش نەکەن.

جێگای ئاماژەی بڵاوکراوەی «شارلی ئەبدۆ» سێ شەممەی ڕابردوو لە پڕکێشییەکی تازەدا ھێندێک کاریکتاتێری سوکایەتی کارانەی لە بارەی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە بڵاوکردەوە کە ئەمەش ناڕەزامەندی و شەپۆلی توڕە بوونی موسڵمانانی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ