ئه‌یلوول 13, 2020 18:22 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ لە بازاڕی بۆرسە نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌رزبوونەوەی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و لە سەروو ٣٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٠ دۆلارو ٣٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٣٧ دۆلارو ٨٣ مامەڵەی پێوەکراوە.

 بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

سەرپەیڤ