ئه‌یلوول 17, 2020 11:35 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی کۆرۆنا

سەرۆکی تازەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان باسی بەرپا کرانی کۆبوونەوەی ئامادەمەندو ڕاستەوخۆی ئەم دامەزراوەیەی کرد بە تەوەرەی «کۆڤیدی_١٩»

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا« وڵکان بوزکەر» ڕایگەیاند: ئەم دامەزراوە بە نیازە بەرلە کۆتایی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکی ئامادەمەند لە سەر کێشەی «کۆڤیدی_١٩» لە نیۆیۆرک بەڕێوە بەرێت.

ئەم وەزیرە پێشووترەی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی تایبەتیی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ حەوتەی یەکەمی مانگی نوامبەر دانراوە.

دە سەرۆک کۆمار لەوانە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداری کردن لەم دانیشتنەدا ناویان نووسیوە ھەتا لە حەوتەی داھاتوو بۆ لێدوان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئامادە بن.

سەرپەیڤ