ئه‌یلوول 21, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ دیاریکردنی سزا بەسەر تورکیا کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دوشەممە وەزیرانی دەرەوەی 27 ئەندامەکەی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا کۆببنەوە، بۆ تاوتێکردنی چەندین دۆسیە، دیارترینیشان ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەوڵدانە بۆ دیارکردنی لیستی سزا بەسەر تورکیا.

 

بەپێی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز ، ئەمڕۆ جۆزێپ بۆریڵ، بەرپرسی کاروباری سیاسەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کۆبونەوەی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە بڕۆکسل سازدەکرێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی لیستی سزاکان بەسەر تورکیا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لیستی ئەو سزایانەی کە بۆ تورکیای دیاریدەکەن، کاریگەری وێرانکەر لەسەر ئابوری وڵاتەکە جێبهێڵێت.

بۆڕیل باسی لەوەشکرد، سزاکان ناردنی کەشتی روپێوی لەلایەن تورکیاوە بۆ سنورە ئاوییەکانی ئەوروپا  و بەکارهێنانی بەندەرەکانی ئەوروپا لەلایەن تورکیاوە قەدەغەدەکات، چەندین سزا بەسەر کەرتە جیاوازەکانی وڵاتەکە دەسەپێنێت.

19ی ئەم مانگە، نیکۆس دینداس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بژادەی چارەسەری ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە دەستی تورکیادایە، دەبێت ئەنقەرە لە نێوان گفتوگۆکردن و سزاکانی یەکێتی ئەوروپا یەکێکیان هەڵبژێرێت.

دوای ناردنی کەشتی دەرهێنانی وزە بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا گرژیی و ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینی، هەردولا هێزیان لەسنورەکان کۆکردەوە، فڕەنساش وەک پشتیوانی بۆ یۆنان رایگەیاند، کە هێڵی سوریان بۆ تورکیا داناوە.

سەرپەیڤ