ئه‌یلوول 23, 2020 15:15 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک کۆمارانی فەرەنساو تورکیا

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لێ کرد کە خۆی ببوێرێ لە کردەوەگەلی ئاڵۆزی چێکەر.

سەرۆک کۆماری فەرەەنسا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامداو داوای لێکرد وڵاتەکەی رێز لە سەروەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و خۆی ببوێرێ لە کردەوەگەلی ئاڵۆزی چێکەر.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی «ئیلیزە»، «ئێمانۆئێل مەکرۆن»، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: هەمیشە ئامادەی دیالۆگن و گرنگیی دەدەن بە پەیوەندی دروستی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە زیاتر لە کاژێرێکی خایاندووە، بابەتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لیبیا و سووریا تاوتوێ کراون و مەکرۆن خۆشحاڵیی خۆی نیشانداوە بە دەستپێکردنی کۆبونەوەی سەرەتایی لەنێوان تورکیا و یۆناندا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، ماکرۆن داوای کردوە ئەو کۆبونەوانە بە نیازباشی و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان ئەنجام بدرێت. ئەوەش خراوەتەڕوو کە، ماکرۆن داواشی کردووە دیالۆگی هاوشێوەی ئەوە لەنێوان تورکیا و قوبرسی باشور دروست ببێت و ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە کە هەمیشە ئامادەی دیالۆگن و گرنگیی دەدەن بە پەیوەندی دروستی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا.

سەرپەیڤ