ئه‌یلوول 25, 2020 16:14 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر نایاسایی بوونی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان

یاریدەرانی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە سەر نایاسایی بوونی ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە ھەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، لە دیداری «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و « سێرگێئی ڕیابکۆف» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو گرینگترین پرسەکانی ناوچەکەو جیھان و بابەتە جێی سەرنجەکانی دیکە وتووێژ کرا.

بەرجام و ھەوڵی ئەندامەکانی بۆ پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی ئەم ڕێککەوتنە لەو تەورانەی دیکەی وتووێژی نێوان عەراقچی و ڕیابکۆف بوو.

یاریدەرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا ھەروەھا  ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە ھەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان بە نایاسایی زانی.

عەراقچی ھاوڕێ لەگەڵ «موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە مۆسکۆ.

سەرپەیڤ