ئه‌یلوول 28, 2020 23:08 Asia/Tehran
  • ئاگر هەزاران کەسی لە کالیفۆرنیا ئاوارەکرد

ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا هێشتا گڕی لێ بەرز دەبێتەوە، لە دوو ناوچەی ئەو ویلایەتە ئاوارەبوونی هەزاران کەس ڕاگەیاندرا.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلول ڕایگەیاند، "لە ناوەڕاستی شەودا ئاگر گەیشتە شاری واین لە باکووری ویلایەتی کالیفۆڕنیا، کە بووە هۆی ئەوەی بە ناچاری هەردوو کەرتی ناپا و سۆنۆما چۆڵبکرێن، کە هەزاران کەس ئاوارەبوون".

هەروەها ئەوەش ئاشکراکراوە، ئاگر نزیکبووەتەوە و هەڕەشەی لەسەر شاری سانتا ڕۆزا دروست کردووە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 180 هەزار کەسە.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بە پشت بەست بە ئاماری بەشی دارستان و پاراستن لە ئاگر لە ویلایەتەکە ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەمساڵ زیاتر لە 4 هەزار و 568 کیلۆمەتری چوارگۆشە زەوی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەهۆی ئاگرەوە سوتاون، هەروەها 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەهەمان هۆکار.

سەرپەیڤ