ئه‌یلوول 30, 2020 03:03 Asia/Tehran
  • ڤەنزۆئیلا: ئێرانمان لە بەرنگار بوونەوەی کردارە داسەپاوەکان کرد بە سەرمەشقی خۆمان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لە ئێران چۆنیەتیی ڕاوەستان لە بەرامبەر کردەوەی داسەپاوانە فێر بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەو.اڵدەریی فارس، «خۆزە ئارئیسا» وەزیری دەرەوەی ڤەنرۆئیلا لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای ڤیدۆکۆنفرانسەوە چاویان بە یەکتر کەوت و سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوانە پرۆژەگەلی ھاریکاریی تۆکمەی نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ڤەنرۆئیلا وتیشی لەو پەیوەندییەیاندا ھاریکاریی دوو وڵات اە ھەموو بوارو کەرتەکان لەوانە وزە، تەندروستی، کشت و کاڵ و خۆراک و ھەروەھا پێشکەوتنەکانی ئێران لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی گشت داگر بوونی تەشەنای کۆرۆنا تاوتوێ کرا.

نیکۆلاس مادێڕێ سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلاش ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا لە پەڕەی توییتێرەکەی پێی داگرت: ڤەنزۆئیلا و ئێران مافی چارەی خۆنووسین و ئۆقرەیی و ئاشتییان ھەیە.

سەرپەیڤ