تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 08:38 Asia/Tehran
  • کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ئاگربڕی مرۆیانە ڕێککەوتن

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند؛ لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە ئاگربڕی مرۆیانە لەنێوانیاندا ڕەچاو دەکرێ.

 

کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ناوچەی قەرەباغ لە ساڵی١٩٨٨ـەوە دەس پێ کراو لەساڵی١٩٩١دا گۆڕدرا بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی.

لە ئەنجامی ئەو کێشەدا ناوچەی قەرەباغ و حەوت شاری دراوسێی کەوتەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەرمەنستان. تێکهەڵچوونەکانی دوو وڵات جارێکی دیکە لە٢٧ی سیپتەمبەری ڕابردووـوە بە شەڕ وپێکدادانی یەکتری دەستی پێکرد.

لە خولی نوێی تێکهەڵچوونەکان دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و بڕێکی زۆری چەکەمەنی و تەقەمەنی دوولایەن تێکشکیندراو چەندین کۆپتەر و خۆفڕی دوو وڵاتی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان خرایەخوارەوە.

تائێستا زۆربەی وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری ڕاگرتنی شەڕ و دەسپێکی وتووێژ لەنێوان باکوو و ئێرەواندا بوون.

سەرپەیڤ