تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • کاردانەوەکان بە لێدوانی

ڕاوێژکار و وتەبێژی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان ڕەخنەی گرت لە لێدوانی سەرۆکی پارتی ئیسلامیی ئەو وڵاتە لەمەڕ پێکهێنانی حکومەتی کاتی وەک تەنیا ڕێکاری قەیران لەو وڵاتەدا.

 

"شاحوسێن مورتەزەوی" راوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی گوڵبەدین حیکمەتیار وتی: حیکمەتیار گەڵاڵەی حکومەتی کاتی لەسەفەری ئەم دواییەی لە پاکستان لەگەڵ خۆیدا هێناوە.

مورتەزەوی گوتی: گەڵاڵەی پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە ئەفغانستان شکستی هێناوە.

سدیق سدیقی وتەبێژی ئەرگی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستانیش لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی حیکمەتیار سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی کاتی لەو وڵاتە، گوتی: ناوبراو لەساڵانی ڕابردوودا جگە لە وەها لێدوانگەلێک و نەیارەتی کردن لەگەڵ حکومەتەکان، هیچ پەیامێکی دیکەی بۆ خەڵکی ئەفغانستان پێ نەبووە.

گوڵبەدین حیکمەتیار ڕۆژی یەکشەممە پاش سەفەری ئەم دواییەی بۆ پاکستان گوتی؛ گرووپی تالیبان، حکومەتی ئێستای ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی محەممەد ئەشرەف غەنی قەبووڵ نییە و تەنیا ڕێگاچارەی کێشەو گرفتەکانی ئەو ولاتە، پێکهێنانی حکومەتێکی کاتییە.

سەرپەیڤ