تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • توییتی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەمەڕ شەرمەزار کردنی سوکایەتی بە پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)

«عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتەکانی دژی ئیسلامیی سەرۆک کۆماری فەرەنسای بە توندی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە توییتێکدا نووسیویەتی: وتەکانی سوکایەتکەرانەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا  لەمەڕ بەردەوام کردنی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) جێگای قەبووڵ نییەو ئیدانەکراوە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی  پاکستانیش وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھەنگاوە دژی ئیسلامییەی فەرەنسا، باڵوێزی ئەو وڵاتە بانگ کردە بینای وەزارەتی کاروباری دەرەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھەشتاگی بایکۆتکردنی کتڵاو کەل و پەلی فەرەنسی لە پاکستانیش بووەتە بانترین «ترەند» لە کەشی مەجازیی ئەم وڵاتەدا.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا  لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا وتبووی کە فەرەنسا لە سەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵمانان دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ