تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 07:38 Asia/Tehran
  • سلڤادۆر.. بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە دەیان کەس بوون بە قوربانی

بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە، شەش کەس لە سلڤادۆر مردن و 35 کەسی تریش بێسەروشوێنن.

 

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان دوێنێ هەینیی 30ی تشرینی یەکەم لە زاری پۆلیسی سلڤادۆر-ەوە بڵاویانکردەوە، "دوای بارینی بارانێکی زۆر لە باکووری سان سلڤادۆر پایتەختی سلڤادۆر، ڕوبەرێکی زۆری زەویی ڕۆچووە و داڕووخاوە، بەهۆیەوە شەش کەس مردوون و تەرمەکانیان لەژێر قوڕ و داروپەردوودا دەرهێنراون، 35 کەسیش بێسەروشوێنن."

ئاشکراکراوە کە 50 خانوو بە تەواوەتیی لە قوڕدا نگرۆبوون و ژێرکەوتوون، دەیان کەسیش ئاوارە بوون.

وەزارەتی ناوخۆی سلڤادۆر ڕایگەیاندووە، "300 کارمەندی بەرگریی شارستانی و سوپا و پۆلیس بەدوای بێسەروشوێنبوواندا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

هەردوێنێ بەهۆی بومەلەرزەوە، چەندین کەس لە تورکیا و یۆنان مردن و سەدان کەسیش ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ