تشرینی دووه‌م 22, 2020 00:38 Asia/Tehran
  • لەپێشبوونی بایدن لە ترەمپ گەیشتە زیاتر لە 6 میلیۆن دەنگ

بە بەردەوامبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەندێ ویلایەتی ئەمریکا ، لەپێشبوونی جۆ بایدن بەربژاری پارتی دیموکرات لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە زیاتر لە 6 میلیۆن دەنگ .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، میدیا سەرەکیەکانی ئەمریکا وەک ئاسۆشێتدپرێس ، دوو حەوتەلەمەوبەر جۆبایدنیان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا راگەیاند ئەوە لە کاتێکدایە کە ترەمپ بە جاران لە قەبوڵکردنی شکست خۆی بواردووە و بێ ھیچ بەڵگەیەک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو سەرکەوتوو بووە و ساختەکاریی بەرفراوان لە ویلایەتە سەرەکیەکانی وەکو پێنسیلڤانیا و میشیگان روویداوە . دەنگی ئێلێکتراڵی ھەردوو ویلایەتەکە بۆ بایدن بووە . 

تا رۆژی شەممە بە گشتی بایدن 79 میلیۆن و 816 ھەزار و 557 دەنگی لە سەرانسەری ئەمریکادا ھەبووە ئەوە لە کاتێکدایە کە ترەمپ 73 میلیۆن و 781 ھەزار و 603 دەنگی وەدەست ھێناوە . 

بە پێی مەزندەی میدیاکان بایدن تا ئێستا 306 دەنگی ئێلێکتڕاڵی بەدەست ھێناوە و ترەمپیش 232 دەنگ . 

سەرپەیڤ