کانونی دوھەم 12, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوینەرانی ئێراق : ئانکارا یارمەتی ئەندامانی داعش ئەدات برۆن بۆ ئێراق

نوێنەری هاوپەیامانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوینەرانی ئێراق ، دەوڵەتی تورکیای بە فەراهەم کردنی هاسانکاریی بۆ رۆێشتنی ئەندامانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش بۆ ئێراق تۆمەتبار کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، نەهلە ئەلهەبانی لە وتوویژ لەگەڵ  بەشی عەرەبی کەنالی تەلەفەزیونی ئین ئار تی وێڕای  ئیشارەت دان بە وەی کە دەوڵەتی تورکیا هاسانکاری ڕادەستی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ رۆێشتن بۆ خاکی ئێراق ، لەبەغدا داوای کرد بەرامبەر وەها مەسەلەگەلێک ی گرنگ خەمسارد نەبێ و بۆ چارەسەری کێشەی ئاو لەگەڵ تورکیا بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکانی نێو دەوڵەتی هەوڵ بدات .  ئەلهەبانی جەختیکرد کە حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق باشتر وابوو کە لە دیدارو وتووێژەکانی دا لەگەڵ بنعەلی یەلدریم هاوشانی تورکی خۆی لەو داوای کردبا  بێ شەرت ومەرج هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراق بباتە دەر .