ئادار 20, 2017 11:57 Asia/Tehran
  • وشداری دان لەسەر گەڵاڵەی دابەشکردنی ئێراق لەلایەن عەرەبستان

ئەندامی بەرەی چاکسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق سەبارەت بە دیاریکردنی هێڵی گشتیی گەڵاڵەی دابەشکرانی ئێراق لەلایەن عەرەبستانەوە، وشداری دا .

دوابەدوای داکۆکی ڕاوێژکاری کۆشکی  پاشایەتی عەرەبستانی لە جیابوونەوەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق ، سکەندەر ڤیتوت  ئەندامی بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی  ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلومە  وتی : عەرەبستان بەرەو گەڵاڵەی   دابەشکردنی ئێراق و ئامادەکردنی قۆناخی دوای داعش بە یارمەتی هەندێ سیاسەتڤانی پیلانخواز و بەکرێگیراو لە وڵات و ناوچەکە هەنگاو دەنێ  .

نوێنەری ئێراقی وتیشی :  هەوڵی  دەستدرێژکارانە و ئاشکرای عەرەبستان لە ئێراق نیشاندەری جم و جۆڵی سعودییەکان  بۆ قۆناخی دوای داعش  بەمەبەستی  جێبەجێ کردنی پیلانەکانیان  سەبارەت بە دابەشکردنی ئەم وڵاتەیە  .

عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بن محەممەد رەبیعە   ڕاوێژکاری کۆشکی  پاشایەتی عەرەبستان لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی  ئەم دواییەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داکۆکی وڵاتەکەی لە سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە پێداگری کردووە.

هەرلەم بوارەدا شێخ  مەهدی سەمیدعی  موفتی ئەعزەم و سەرۆکی دارولئەفتای ئەهلی سوننە و کۆمەڵی ئێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەوڵی هەندێ  وڵاتی ناوچە  و وڵاتانی نێودەوڵەتی بۆ دابەشکردنی ئەم وڵاتە،  پێداگری کرد : ئێراق  بۆ دابەشکردن نابێت  و هەموو گەلی ئێراق لەوان  شیعە، سوننە، مەسیحی و کورد بۆ پێشکەوتن و سەربەرزی ئەم وڵاتە  هەوڵ دەدەن.