پێداگری سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر یەکێتیی وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش
سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر یەکێتیی وڵاتانی ناوچە بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە بەرلە بەجێهێشتنی بەغدا بەرەو واشینگتون لە وتاردانێک دا بە ئاماژەدان بە ناکۆکییەکانی ناوچە، ئەم ناکۆکیانەی یەکێک لە هۆیەکانی هاتنەدی تاقمە تیرۆریستییەکان لە وان داعش زانی و وتی : یەکێتیی وڵاتانی ناوچە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی ئەم تاقمانەیە .
عەبادی هەروەها ئامادەبوونی هێزی بیانی بەمەبەستی شەڕ بە دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراقی ڕەت کردەوە و وتیشی: هێزی ئێراقی خەریکی شەڕ بە دژی داعشن .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە باکووری ئێراق لە حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی 2016 بە پێی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەست پێ بوو .
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای شاری مووسلیش نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017 دەست پێکراوهێزە ئێراقییەکان تائێستا زۆرتر لە سەتی چلی ڕۆژاوای ئەم شارەیان لە دەستی داگیرکارانی تیرۆریست ئازاد کردووە.