ئادار 20, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • قسەکانی جەعفەری لەبارەی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند : مەسەلەگەلێکی گرینگ ودیاری کەر لە بەرنامەی کاری سەفەری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ واشنتۆن لە ئارادایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " ئیبراهیم جەعفەری " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێراق وتی: حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەم سەفەرەدا لەگەڵ دوناڵد ترامپ و بڕیک لە بەرپرسانی کونگرەی ئەمریکا وسەرۆکانی کۆمپانیەکانی ئەمریکایی وڕێکخراوەکانی  دارایی نێودەوڵەتی دیدارو وتووێژ دەکات.

جەعفەری وتی: لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ ئەمریکا پێوەندی دوو لایەنە لە بواری هاوکاریەکانی ئابووری ، ئەمنیەتی و سەربازی لێک دەدریتەوە، بەتایبەت ئەمەکە بەرەنگار بوونەوەی داعش قۆناخی  دواجارە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها ڕۆژی چوارشەممە لە ناو کۆڕی بەرپرسانی پایەبەرزی شەست وهەشت وڵات وڕیکخراوی نێودەوڵەتی وتار دەدات. عیبادی پاش نێوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە بۆ دیداری ڕەسمی لە ئەمریکا ، لەسەرووی شاندێک دا چوو بۆ واشنتۆن.