چەند ناوچەیەکی دیکە لەموسڵ کۆنترۆڵ کرانەوە
ئادار 21, 2017 16:21 Asia/Tehran
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌کێک و ناوچه‌یه‌کی دیکەی رۆژئاوای موسڵی راگه‌یاند.
فه‌ریق روکن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند؛ هێزه‌کانی دژه تیرۆر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌ڕه‌کی ریساله و شوقه‌کانی نابلسیان له‌به‌ری رۆژئاوای موسڵ له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ده‌رهێناوه.
یاره‌ڵا وتیشی: هێزه‌کانی دژه تیرۆر ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بیناکانی ناوچه‌که هه‌ڵکردوه و زیانێکی زۆریان به داعش گه‌یاندوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هێزه عێراقییه‌کان ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای موسڵ-یان ده‌ست پێکردوه و تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شوێنی ستراتیژییان لە داعش پاککردوەتەوە.