نیسان 20, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • ئەڵمانیا: ئێراق پێویستی بە سەرمایەنانەوە هەیە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: ئێراق وەکوو وڵاتێکی خاوەن سەرچاوەو سامانی سرووشتی یەکجار دەوڵەمەند پێویستی بە یامەرتی دراڤی نیە بەڵکوو پێویستی بە سەرمایەنانەوەو وەبەرهێنان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "زیگمار گابرییەل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە دیداری ئیبراهیم جەعفەری هاوتای ئێراقیی خۆی لە بەگدا بە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش رایگەیاند: دەبێ بۆ بنیاتنانەوەی ئێراق و دابین کردنی ژیانێکی ئاسودە بۆ شاروومەندانی ئێراق  ببێ بە ئەولەوییەت. کاڵ و کەم بایەخ نیشان دانی کێشە ئەمنییەکان لە ئێراق کارێکی تەواو هەڵە و پڕمەترسییە. بە واتایەکی دیکە ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بە ڕێگایەکی دیکەی جگە لە شەڕی چەکدارانە ناتوانین بە سەر داعش سەرکەوین؛ هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی موسڵدا زەبرو زیانێکی قورسیان لێ کەوتووە. لەبەر ئەوەی کە ئەم هێزانە هەوڵ دەدنە ڕەوشەکە بە لەونێک بچێتە پێشەوە کە گیانی خەڵکی مەدەنی بپارێزرێ و ئەوەش کاتێک دژوارتر و ئاستەنگ دەبێ کە ئەندامانی داعش خەڵکی مەدەنی دەکەنە قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان.
بە بڕوای من دەبێ ڕێزێکی یەکجار زۆر دابنێێن بۆ جێبەجێ کرانی ئەم فەرمانبەرێتییە.
"زیگمار گابرییەل" پاشان بە بەشداری لە کۆبوونەوەی پرسیار وەڵام لەگەڵ هەواڵنێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک کە وتی: تەرخان درانی تەنیا ٥٠٠ ملوێن یۆرۆ لە لایەن ئەڵمانەوە بۆ ئێراق، زۆر کەمە، وتی: پێم وایە ئەوە دوو ساڵێک دەبێ کە ئەو یارمەتییە دراوییەی  ئەڵمانیان خراوەتە بەر دەستی دەوڵەتی ئێراق بەڵام تا ئیستای تەنیا یەک یۆرۆیشی خەرج نەکراوە. هەر بۆیە من پێشنیار دەدەم ئەو یارمەتییە بەکار بهێندرێ و بێتوو دیسان پێویست بە یارمەتی بوو، داوا لە ئەڵمان بکرێت.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێکی دیکەی هەواڵنێرێکی دیکە کە پرسی ئامانجی سەرەکیی ئێوە لە سەفەر بۆ ئێراق چیە، رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیی من لەم سەردانە، بەدواداچوونی پرۆسەی پاوەجێی ئێراقە.
لە کۆتایی ئەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەولەوییەتی دەوڵەتی ئێراق ئەوەیە کە هەموو هێزەکان لە خەباتی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش پێکەوە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن. ناوبراو هەروەها سەبارەت بە بەردەوام بوونی پرۆسەی جێبەجێ کردنی چاکسازی لە ئێراقیش وتی: ئەم بەرنامەیە خەریکی گەشانەوە و پەرەسەندنە و بێ گومان لەم ڕەوشەدا ئێمە پێویستمان بە یارمەتیی دراویی نییە بەڵکە ئەوەی ئێستا پێویستە ، سەرمایەنانەوە و وەبەرهێنان لە ئێراقدایە.