کوژرانی به‌رپرسی هه‌واڵگری داعش له "مووسڵ"ی ئێراق
سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایگه‌یاند که به‌رپرسێکی هه‌واڵگری داعش له ڕۆژئاوای مووسڵ لەئاکامی هێرشێکی ئاسمانی دا کوژراوه .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌هه‌ریه‌ن، سه‌رچاوه عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که به‌رپرسێکی گرووپی تیرۆریستی داعش به هۆی هێرشی ئاسمانیه‌وه له ڕۆژئاوای موسڵ کوژراوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد: فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به هاوکاری هه‌واڵگری سه‌ربازی له موسڵ چه‌ندین زانیاری وردیان له هێرشه‌کانی لای ڕاستی موسڵ به ده‌ست هێنا و دواتر ئه‌م هێرشه‌یان به‌م پێیه ئه‌نجام دا.
مێدیا عێراقییه‌کان زیادیان کرد: له‌م هێرشانه‌دا به‌رپرسی هه‌واڵگری داعش له شه‌قامی ته‌یران کوژراوه. ناوی ئه‌بو ئه‌حمه‌د خالید نه‌جم بوو، که به ئه‌بوو عوبه‌یده ناسراو بوو.
ئه‌م سه‌رچاوانه جه‌ختیان کرد: ئه‌بو عوبه‌یده کاتێ له‌سه‌ر ماتۆرسێکلێتێکه‌وه کراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌وه، مێدیاکانی عێراق له‌م دوایه‌دا ڕایانگه‌یاند که ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری یه‌که‌می ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له ڕۆژئاوای موسڵ کوژراوه.