نیسان 21, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • خاپووربوونی کارگەکانی بۆمب سازکردنی داعش لە شاری

ناوەندی ڕاگەیاندنی شەڕ لە ئێراق ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگیەکانی ئێراق چەن کارگەیەکی بۆمبسازکردنی سەربە تیرۆریستانی داعشیان لە ڕۆژاوای مووسڵ خاپوور کردوە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ناوەندی ڕاگەیاندنی شەڕ لە ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق لە چەن ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە سێ کارگەی بۆمبسازی  و ئۆتۆمبیلی تەقینەوەیی سەر بە تیرۆریستانی داعش لە شاری تەلعەفەر لە ڕۆژاوای موسڵ تیابەرن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی نەینەیوایش ڕاپۆرتی دا فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراق، حەشارگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان لە شاری "بوعاج" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای موسڵ داوەتە بەر پەلامار کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بنکەی بەناو ئاسایشی داعش تیاچوو و لانیکەم ٢٠ تیرۆریستی داعشی کوژران.
هەروەها ژەنەراڵ "شاکر جەودەت" فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی ئێراق ڕایگەیاند ؛ لە پەلاماری  هێزە ئێراقییەکان بۆ سەر بنکەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی "زەنجیلی" لە بەشی کۆنی موسڵ، "خالد عەلی نەدی" وەزیری بە ناو دیوانی زەکات و "ئەبوو حسێن" بە ناو دادوەری داعش کوژراون.
هەروەها ژێدەرێکی سەربازیی ئێراقی ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای ئێراق توانیان دوو بۆمبی دانراو بە دەستی داعش لە جادەی نێوان شارەکانی "هیت" و "بەغدادی"  لە پارێزگەی ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئێراق بتەقێننەوە.
ئۆپەراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان بۆ پاکتاو کردنی شار و گوندە ڕزگار کراوەکان لە دەستی داعش لە پارێزگەکانی سەڵاحەدین و ئەنبار بەردەوامە. گرووپی تیرۆریستیی داعش چەندین بەشی بەربڵاو لەو دوو پارێزگەی بە مەبەستی تیابردنی دام و دەزگە ژێرخانییەکانی ئێراق بۆمبڕێژ کردووە.