نیسان 21, 2017 16:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێراق بە لێدوانی دەستتێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری تورکیا

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا لەکاردانەوە بە لێدوانی پڕووپوچی رۆژی چوارشەممەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەدژ هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق، خوازیاری دەستتێوەرنەدانی ئانکاڕا لەکاروباری ناوخۆی ئێراق بوو.

نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەپاڵ گشت هێزە ئێراقییەکان لە ڕزگارکرانی ناوچەکانی ئێراق لەبندەستی تیرۆریستانی داعش هاوبەش بووەو سەرکەوتن گەلێکیان بەدەست هێناوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێراق خاوەن سەروەریی نیشتمانییەو بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکن لە هێزە ئێراقییەکان، وتی: حەشدی شەعبی بەرامبەر ئێراق و گەلەکەی وەفادار بووەو پەیڕەوی لەهیچ وڵاتێکی دیکە ناکات.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە لەئاراستەی داکۆکی لە تیرۆریستان، حەشدی شەعبیی ئێراقی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردبوو.

گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەساڵی٢٠١٤دا بە پاڵپشتی دراڤی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان وتورکیا بەهێرش بۆسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکوری و ڕۆژاوایەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردووەو تاوانی زۆر و لەڕادەبەدەری ئەنجام داوە. لەو کاتەوە تائێستا هێزە ئێراقییەکان بۆ وێنە حەشدی شەعبی، زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانیان ڕزگار کردووە.

دەور و ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە ئێراق لەهاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئێراق لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا، هاوکێشەکانی تیرۆریستان و لایەنگرانیان لە ئێراق تێکداوە. ئەو دۆخە بەتوندی لایەنگرانی تیرۆریستانی دڵگران کردووەو ئەوان بەشێوازی جیاجیا لەهەوڵی تۆڵەسەندنەوە لەو پێکاتە بەرگرییە جەماوەرییەی ئێراقن کە ئامادەبوونیان لەواری بەرەڤانی ئێراقدا لایەنی یاسایی هەیە.

شیاوی ئاماژەیە کە حەشدی شەعبی لەژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی حەیدەر عەبادی فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق چالاکی دەکاو لەو ڕووەوە ئەو دەزگە جەماوەرییە لەڕیزی هێزە چەکدارەکاندایە. دەنگدانی ماوەیەک لەوەپێشی پەرلەمانی ئێراق بە ئەندامەتی حەشدی شەعبی لە سوپای ئێراقدا، پێشاندەری پێگەی یاسایی وهەروەها پەسەندکراوی بەربڵاوی ئەو هێزانە لەنێو بەرپرسان و چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئێراقە. لەو چوارچێوەدا ئۆپراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لەچنگ داعش هەروا بە پاڵپشتی ئەزمونی مەزنی هێزی ستراتژیکی حەشدی شەعبی بەردەوامەو هێچ هێزێکی ناوخۆیی و دەرەوەیی ناتوانێ بەهێنانەئارای ئیدیعاو بانگەشەی پڕووپوچ ببێتە لەمپەری بەردەم هاوبەشی ئەو هێزە ستراتژیکە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەئێراقدا.

هاتنەئارای تۆمەت وبوختان گەلی پڕووپوچ لەلایەن بڕێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەوان تورکیا لەدژ حەشدی شەعبیی ئێراق، تێگەیشتنی ڕاستەقینە لەتوانای ئەو هێزە جەماوەرییەیە هەتا بە لاوازپێشاندانی، ئامادەبوونی نایاسایی خۆیان لەو وڵاتەدا پاسا بدەنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا کە بێ ئیزنی حکومەتی ئێراق، لە بەشگەلێکی ئێراق جێگیرکران بەکردەوە کەندوکۆسپێکێک جیددین لەبەردەم ڕەوتی ڕزگارکرانی ناوچە ئێراقییەکان لەچنگ تیرۆریستانی داعش.

تورکیا لەکۆتایی ساڵی٢٠١٥وە بە پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق بەسەدان هێزی سەربازی خۆی بەشێوەی نایاسایی لە پێگەی باشیک لە موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەبیانووی مەشق پێکردن بەهێزی پێشمەرگەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان جێگیرکردووە.

جم وجۆڵە سەربازییەکان و گەڵاڵەوپیلانی پاوانخوازانەی تورکیا لەهەمبەر سوریا و ئێراق کە بەتێبینیەکانی ئەو وڵاتە لەمەڕ پرسی کوردەکان وهەروەها فێڵ و دهۆی فریودەرانەی وەک هێنانەدی ناوچە هێمنەکان ویان ناوچەی جیاکەرەوە لەو وڵاتانە، پێوشوێن دەگیردرێ ، پێشاندەری دەستتێوەردانی ڕوولەزیادبوونی تورکیا لەناوچە دایە.

لە وەها بارودۆخێکدا حکومەت و گەلی ئێراق بەئاگاداربوون لە پیلانی دوژمنانی ئەو وڵاتە هەردەم لەهەمبەر زەخت و گوشاری بیانیەکان و تۆمەت و بوختان هەڵبەستن بۆ ئەوان، لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەوری ئەوان لەواری بەرەڤانی ئێراق ڕێزیان گرتووە و کاردانەوەی شێلگیرانەو خێرا بە لێدوانی دەسوەردەرانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەو ئاراستەدا بۆ لێکدانەوە دەشێ.