May 17, 2017 12:01 Asia/Tehran
  •  تاوانکاری تازەی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ ، کوژرانی دەیان کەسی سیڤیل

سەرچاوەکانی دەنگ و باس بەیانی چوار شەممە ڕاپۆرتیان دا تیر ئەنگێوەکانی تاقمی داعش لە بەشەکانی ڕۆژئاوای مووسڵ ، لانی کەم ٦٤ کەسی سیڤیلیان کووشتوە کە گەرەکیان بوو لە چنگ ئەم تاقمە ڕەشەکووژە هەلێن .

بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی میسری " ئەلشروق" ئەم کەسانە گەرەکیان بوو بە تێپەرین لە ڕووباری دیجلە ، خۆیان بگەییننە بەشەکانی رۆژهەلاتی مووسڵ کەلە کۆنتڕۆڵی هیزە ئێراقییەکان دایە . حەوتەی ڕابردوو یش تاقمی ڕەشەکوژی داعش ئەندامانی ١٧ بنە مالە کە گەرەکیان بوو لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی مووسڵ هەلێن ئیعدام کرد . لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادی مووسڵ لە چنگ داعش ، نزیک ١٦ هەزار و ٥٠٠ داعشی کوژراون . ئۆپەراسیۆنی ئازادی مووسڵ ، ناوەندی نەینەوا لە چنگ داعش ، لە ئۆکتۆبری ٢٠١٦ ەوە بە فەرمانی " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەستپێکراوە .