بوردومانی بنکەکانی پەکەکە لەباکووری ئێراق
ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: یازدە ئەندامی پەکەکە لە پەلامارەکانی ڕۆژی سێ شەممە هێزی ئاسمانی سوپای ئەم وڵاتە لە باکوری ئێراق کوژراون.
دەستدرێژی ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی کوێستانیی باکووری ئێراق لە کاتی بنپێکرانی ئاگربەسی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە لە ژووئییەی ساڵی 2015 دەستپێکراوە.
ئەم دەست درێژکارییە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و ڵاتانی دیکەی جیهان بووەتەوە.
پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بنکەی پەکەکە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و باکووری ئێراق لە حاڵێکدایە کە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەم دواییە لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند : سوپا و هێزی ئاسایشیی تورکیا لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنەکەیان بە دژی ئەندامانی پەکەکە ، تووشی بنپێکرانی مافی مرۆڤ بوونە .
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای ئیدانە کردنی هەڵمەتی هێزی ئاسایشیی تورکیا وتی : لەبەر ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە تووشی بنپێکردنی مافی مرۆڤ بوونە.
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی هێزی ئاسایشیی تورکیا وتیشی:
لە بەر ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، 355 هەتا 500 هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ناچار بوون ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە.