May 17, 2017 18:43 Asia/Tehran
  •  پێشرەوی  هێزە ئێراقییەکان  لە رۆژئاوای مووسڵ

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ڕێگای فریاگوزاری و پێوەندی تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی "ئەلقیروان" لە ڕۆژئاوای مووسڵیان پچراند .

ناوچەی ستراتژیکی " ئەلقیروان" ، شاری مووسڵ و تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا دا دەڵکێنی بە سنوورەکانی سوریا . هەواڵدەری ئێراقیی "واع" ڕۆژی چوار شەممە ڕاپۆرتی دا ، هێزەکانی حەشدی شەعبی  توانیان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە ، زۆربەی گوندەکان لە ناوچەی ئەلقیروان لە چنگ داعش ڕزگار بکەنەوە . 

لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادیی ئەلقیروان لە رۆژئاوای مووسڵ ، نزیک  سی و شەش گوند لە چنگ داعش ڕزگاربوونە .

هەر لەم حالە دا "هادی عامری" لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی جەختیکرد :  ترۆریستانی داعش بۆ پێشگرتن بە هێزی حەشدی شەعبی لە چەکی قەدەخەکراو کەڵک وەردەگرن .  ئۆپەراسیۆنی ئازادی مووسڵ ، لە ئۆکتۆبری ٢٠١٦ەوە بە بەشداری دەیان هەزار هێز دەستپیکراوە . هەر ئێستا ڕۆژهەڵاتی مووسڵ بە تەواوەتی لە چنگ داعش ڕزگار بووە . هێزە ئێراقییەکان یش لە فێڤرییەی ٢٠١٧ ئۆپەراسیۆنی ئازادی ڕۆژئاوای مووسڵیان دەستپێکردووە وئەو ئۆپەراسیۆنە هەروا درێژەی هەیە .