May 17, 2017 21:30 Asia/Tehran
  • وریایی دان لەبارەی ڕوودانی شەڕی نەرم دوای ئازادی مووسڵ لە ئێراق

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراق لەبارەی ڕوودانی شەڕی نەرم دوای ئازادی مووسڵ لەجنگ تاقمت ترۆریستی داعش وریایی داوە .

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراق ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی داهاتووی تورکمانەکانی  ئێراق وتی دوژمنان دوای ئازادی مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا گەرەکیانە بە خستنە ڕێی شەڕی نەرم ببنە هۆی جیاوازای و ناکۆکی لە نێوان گەلی ئێراق دا، بەڵام هەمووان دەبێ لەم بارەوە وریا بن .

سەید عەمار حەکیم هەروەها جەختیکرد لە سەر پێویستی پاراستنی مافەکانی هەموو کەمایەتییەکان لە ئێراق لەوان تورکەمانەکان و وتی کە مافەکانی کەمایەتییەکان لە هەر سۆێنێکی ئێراقی دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت .  "حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لەپەیامێک بۆ ئەم کۆبوونەوەیە جەختی کرد هیچ هۆزێک ویان گرووپێک ناتوانێ هۆزێکی تر لابات .

سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراقیش لەم کۆبوونەوە وتی پەرلەمانی ئێراق بەرامبەر هەموو  ئەوکەسانەی گەرەکیانە ئێراق پارچە پارچە کەن ڕادەوەستێت.

تورکەمانەکانی ئێراق لە کەمایەتییەکانی هۆزی ئەو وڵاتەن کە زۆرتر لە ناوچەکانی باکووری ئێراق دا سەقامگیرن . بەشگەلێکی سەرنج ڕاکێش لە ناوچە ئاوە دانەکانی تورکەمانەکانی ئێراق دوای ژوئەنی ٢٠١٤ کەوتە بەر پەلاماری ترۆریستی داعش و شاری تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا وەکوو شارێکی تورکەمان نشین هەر ئێستا لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش دایە .