May 18, 2017 15:20 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی ٣ گوندی دیکە لە

هێزی حەشدی شەعبی ئیراق ، باسی لە ئازاد کردنیی سێ گوندی گرنگی دیکە لە باشوور و باکوری ناوچەی " قیروان" لە پارێزگای نەینەوا (باکووری ئێراق) لە شەشەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی " محەممەد ڕەسوڵ اللە" کردووە .

 بەگوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری  فارس ،  هێزەکانی بەسیجی جەماوەری ئێراق حەشدی شەعبی ڕۆژی پینج شەممە بە ئاماژە بە  ئازادی گوندی " خۆمس تلول" لە باشووری قیروان لە پارێزگای نەینەوا ڕایانگەیاند  ، بە ئازادی  ئەم گوندە نزیک بوونەتەوە لە فڕۆکە خانەی "سەهل سەنجار" . هیزی حەشدی شەعبی ئێراق هەروەها لەگەڵ ئازادی گوندی " ئەدحیلە" لە باشووری قیروانیش ، ئاڵای ئەو وڵاتەی شکاندەوە .  حەشدی شەعبی هەروەها بە ئاماژە بە ئازادی  گوندی "عەین فەتحی" لە باکووری قیروان لە جنگ ڕەشەکوژان ڕایگەیاند ، بە زاڵبوون بە سەر ئەو گوندە ستراتژیکە ، جاددەی تەل " قەسەب-قیروان" لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئێراقییەکان دایە و هێلی فریا گوزاری داعس پچراوە .  ئۆپەراسیۆنی " محەممەد ڕەسول اللە٢" لە شەش ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئازادی ناوچەی ئەلقیروان لە شەنگاڵ لە رۆژئاوای نەینەوا دەستپێکراوەوو هێزەکانی حیشدی شەعبی لە سێ میحوەر بەرەو ڕووی ترۆریستانی داعش بوونەتەوە .