May 19, 2017 13:29 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا  : ئێران داکۆکی لە سەقام و ئاسایشی  ئێراق دەکات

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا وتی : ئێران لایەنگری گەلی ئێراقە و بۆ دەستەبەر بوونی ئاسایش و سەقام لە ئێراق و ناوچە هەوڵ دەدات.

بەپێی ڕپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیسنا، ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  ئەیاد عەلاوی  جێگری سەرۆکی ئێراق وتیشی : لە ڕوانگەی  ئێرانییەکان، عەلاوی کەسایەتییەکی نیشتمانی و خۆشەویستی ئێراقییە.

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆکی ئێراقیش لەم دیدارەدا وت : ناوچە توانایی  شەڕێکی دیکەی نییە و دەبێ لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەین و سەقام بگەڕێنینەوە بۆ ناوچە .

جێگری سەرۆکی ئێراقیش هەروەها بە ئاماژەدان بە پێوەندی لە مێژینە و جوگرافیایی دوو وڵات، ئێرانی بە دراوسێی  گرینگ وڵاتەکەی  زانی  و بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی  ئاسایشی و ناوچەیی بە ئامادەبوونی ئێرانی بە ئامانجی پەرەی هاوکاریی ناوچەیی داوا کرد .

ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی نوێی ئێران لە ئێراق  کە  هەژدەی ئاڤریلی 2017 گەیشتە بەغدا، تائێستا لەگەڵ ژومارێک لە کاربەدەستانی ئێراق سەبارەت بە پەرەی پێوەندی دوو وڵات دیدار و وتووێژی کردووە.