May 19, 2017 17:20 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی گەڕەکی ورشان لە ڕۆژاوای مووسڵ

هێزی ئاسایشیی ئێراق گەڕەکێکی نوێیان لە ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی تەکفیری داعش ئازاد کرد .

سەرلەشکر رەشید یارەڵڵا  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە باکووری ئێراق ڕۆژی هەینی وتی  هێزی تایبەتی  دژ تیرۆریزم  گەڕەکی ورشان لە ڕۆژاوای مووسڵیان لە دەستی ئەندامانی داعش  ئازاد کرد .

هێزی ئێراقی بە ئازاد  کردنی  ئەم گەڕەکە  ئاڵقەی  گەمارۆی  ئەندامانی داعش لەبەشی  کۆنی مووسڵیان  تەنگ تر کردووە.

حەشدی شەعبی  فڕگەی  سەربازیی سەهلەی شەنگالیان  ئازاد کرد  .

یەکەی  زانیاری گەیاندنی  هێزی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  : تیپەکانی  سێزدە و چاردەی  حەشدی شەعبی فڕگەی  سەربازیی سەهلەی شەنگالیان لە باشووری  قیروان لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی  داعش ئازاد کرد .

ئەم هێیزانە ئەمڕۆ  گەڕەکی  کەرکە لەم ناوچەیەشیان ئازاد کرد.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، تیرۆریستانی داعشیش  ئێستا کەمتر لە سەتی دەی  مووسڵیان داگیرکردووە.

مووسڵ لە سەرووبەندی  ئازاد کرانی تۆکمەوتەواو دایە .

هێزی ئێراقی لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکەیان دا توانیویانە  لە لێواری ڕۆژاوایی  چۆمی دیجلە  پێشڕەوییەکی بەربڵاو  ئەنجام بدەن کە بەم کارە هەنگاوێکی  تر لە ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی شاری  مووسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش  نیزیکتر بوونەتەوە.

دوای ئازاد کرانی چوار گەڕەک لە ڕۆزاوای مووسڵ لە ئۆّراسیۆنی سوپا لە سەرەتای  ئەم حەوتەیە، هێزی ئێراقی شەوی پێنج شەممە  توانیان  گەڕەکی رفاعی  لە ڕۆژاوای مووسڵیش لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست ئازاد بکەن.

دامەزراوەی دژە تیرۆریزمی ئێراقیش  ئۆپراسیۆنی خۆیانیان  بۆ ئازاد کردنی دوو گەڕەکی زنجلی  و نجار دەست پێ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی خوجێیی ئێستاکە نیزیکەی پێنسەد  داعشی لە ڕۆژاوای مووسڵ  دان کە زۆربەیان لە ناوچە قەرەباڵغەکانی ئەم شارە سەقامگیرن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەک لە پارێزگەی ئەنباری ئێراق  ، باسی  ئۆپراسیۆنی هلی بوردی هێزی ئەمریکی کرد لە ریفی شاری بوکەمال لە پارێزگەی  دەیروزور لە سنووری سوریا لەگەڵ  ئێراق دا  .