May 19, 2017 19:37 Asia/Tehran
  • ئازاد کردنەوەی دوو پیگەی ئاسمانی لە مووسڵ ی ئێراق

هێزی حەشدی شەعبی ئێراق دوو پێگەی ئاسمانی یان لە دوو پێگەی ئاسمانی لە گردو پەری ڕۆژئاوای مووسڵ (باکووری ئێراق) لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی  ئەلسومەریە ، سامی ئەلمەسعودی، لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی ، رۆژی پینج شەممە لە بەیاننامەیەک بە ئاماژە بە ئازادی فرۆکە خانەی سەربازی لە رۆژئاوای مووسڵ وتی < بە سەرنج لە ڕٶڵی ئەو پێگەیە لەمەڕ دابینی چەک وچۆل وکەرەستەی سەربازیی هێزی سوپای ئێراق ، ئازاد کردنی ئەو لە ڕوانگەی ستراتژیک یەکجار گرنگە . ئەلمەسعودی هەروەها بەئاماژە بە ئازادی پیگەی ئاسمانی سەهل ئەلسەنجار لە باشووری ناوچەی قیروان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شعبی ٦ گوندلە وان گوندەکانی خەلف ئیدریس ، ئەلخەمیسە ، ئەلمەدینە و عەین فەتحی یان لە رۆژئاوای مووسڵ لە جنگ داعس ئازاد کردووە .  هەر وەها  " رائید شاکرجودەت" فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق وتی هیزە ئاسایسییەکان ٢٩١ کیلوموتری چوار گۆشە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای مووسڵیان ئازاد کرد . ئەمەو لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئێراقی کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت وتی : بە هۆی تەقینەوەی  بۆمب لە بازارێکی قەرەبالغ لەشاری توز خورماتو لە ٢٥ کیلو مەتری  باشووری کەرکوک ،لانی کەم ٩ کوژراو و ١١ برینداری لێکەوتەوە . هێشتا هیس کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتۆتە ەئستۆوە ،بەڵام بە ئاسایی تاقمی ترۆریستی داعس بەرپرسایەتی ئەم پەلامارانە دەگرێتە ئەستۆوە . ترۆریستانی داعش دوای شکستی پەیتا پەیتا بەرامبەر هێزە ئێراقییەکان بە تایبەت لە پارێزگای باکووری نەینەوا ، دەستیان دایە کووشتاری کەسانی سیڤیل لە سارە جۆر بە جۆرەکان دا .