حوزه‌یران 19, 2017 14:22 Asia/Tehran
  • برینداربوونی چوار کەسی سیڤیل  لەئاکامی تەقینەوەیەک لە بەغدا

سەرچاوە میدیایەکان باسیان لە تەقینەوەیەک لە بەغدای پێتەختی ئێراق کرد کە برینداری بوونی چوار کەسی سڤیلی لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژی دووشەممەی سومەریە نیووز، میدیاکانی ئێراقی  ڕایانگەیاند  ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو  لە نیزیکی یەکێک لە بازاڕەکانی شاری بەغدا تەقیوەتەوە  .

بەپێی هەواڵێکی تر  سەرچاوەکانی مەیدانی لە ڕۆژاوای ئێراق باسی سەقامگیر بوونی هێزی حەشدی شەعبی لە سێ گۆشەی سنووری ئێراق  - سوریا - ئەردەن  دەکەن  .

ئەم سەرچاوەگەلە رایانگەیاند: دوو لەشکر لە گاردی سنووری ئێراق کاری چاوەدێری  و ئیدارەی بوارگەکانی سنووری وەلید و کەرتی سنووری ئێراق لە گەڵ سوریایان بە دەستەوەیە.