ته‌مووز 17, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • عێراق ٥٠٠ ملوێن دۆلار لە قەرزی کارەبای خۆی بە ئێران دایەوە

جێگری وەزیری وزەی ئێران وتی: ئێراق لە چوار مانگی ڕابردوودا ٥٠٠ملوێن دۆلار لە قەرزەکانی خۆی لەبری کڕینی کارەبا لەئێران، داوەتەوە.

هوشەنگ فەلاحەتیان جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری کارەباو وزە ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: سەرباری ئەوەی کە ئێراق لەچوار مانگی ڕابردوودا ٥٠٠ ملوێن دۆلاری لە قەرزەکانی ئیرانی داوەتەوە بەڵام جارێ ٨٠٠ ملوێن دۆلاری ماوەتەوە.

فەلاحەتیان وتیشی: ئێراقییەکان لەدوا دانوستاندا بەڵێنیان دا، هەتا دوو حەوتەی دیکە بڕەپارەیەکی دیکە لە قەرزەکانی ئێران بدەنەوە.

جێگری وەزیری وزەی ئێران پێی داگرت: هەناردەی کارەبای ئێران بۆ ئێراق بەردەوامە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حەوت وڵاتی ئەرمەنستان، کۆماری ئازەربایجان، تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان، تورکەمەنستان و ئێراق ، مامەڵەی کارەبایی هەیە.

سەرپەیڤ