ته‌مووز 17, 2017 15:50 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی تایبەتی نۆجەبا لە سێ گۆشەی سنووریی ئێراق-سووریا-ئۆردۆن

خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی بزووتنەوەی نۆجەبای ئێراق، لەدرێژەی هەڵمەتی پاکتاوکردنی سێ گۆشەی سنووریی ئێراق-سووریا-ئۆردۆن توانیان زاڵ بن بەسەر ناوچەگەلێکی نوێدا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ خەباتکارانی خۆڕاگریی  ئیسلامیی بزووتنەوەی نۆجەبای ئێراق، لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سێ گۆشەی سنووریی ئێراق-سووریا-ئۆردۆن ، ناوچەکانی ئەلحەجەر و ئەلبەرەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی سارای حۆمس(ڕۆژاوا) و دوو جاددەی سەرەکیی بەرەو سارای سووریایان لەچنگ تیرۆریستانی تەکفیریی ڕزگار کرد.

هەروەها یەکەی مووشەکیی نۆجەبا ڕایگەیاند، ژمارێک ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی هەڵگری ڕەشاشی داعشی لە ئوم ڕەمل لەسارای سووریا تێکشکاند.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پاش گەیشتنی حەشدی شەعبی بۆسەر سنووری ئێراق و سووریا، پاراستنی بەشێک لە پشتێنی سنووریی ئەو دوو وڵاتە بەڕەزامەندیی حکومەتی دەمشق، سپێردرا بە خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی نۆجەبا.

پێشتر ئەکرەم ئەلکەعبی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نۆجەبا جەختی کردبوو لەسەر درێژەی هاوڕێتی ئەو بزووتنەوە لەگەڵ سوپای سووریا لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، هێزی ئاسایشی ئێراق٢٥ژنی ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشی کە لە تونێلێکی ژێرزەوینیدا لە بەشی کۆنی مووسڵ خۆیان شاردبۆوە ، قۆڵبەست کرد .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، دەی ژوولای ئەمساڵ، هەواڵی ڕزگارکرانی بەتەواوەتی مووسڵ لەچنگ تیرۆریستانی داعشی بەفەرمیی ڕاگەیاند. گرووپی تیرۆریستیی داعش دەی ژۆئەنی٢٠١٤شاری مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوای داگیرکردبوو.

سەرپەیڤ