ته‌مووز 17, 2017 16:20 Asia/Tehran
  • یارمەتیی دراڤیی حکومەتی ئێراق بە ژنان و کچانی ڕزگاربوو لەدەست داعش

ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی ئێراق وتی ؛ یارمەتی دراڤی دەکرێ بەو ژن وکچانەی لەدەست تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕادیۆ نەوا، ڤیان دەخیل لەو بارەوە وتی: بەهاواهەنگیی وەزارەتی کارو باری کۆمەڵایەتی ئێراق، کۆمیسیۆنی ئاوارەکان بڕیاری داوە بڕی یەک ملوێن دینار بدرێ بەگشت ژنان وکچانی ڕزگاربوو لەدەست گرووپی تیرۆریستیی داعش.

بەپێی دوائاماری ڕاگەیێندراو لەلایەن نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لەپارێزگای دهۆک، ژماری ڕزگاربووان لەدەست داعش لە سێ هەزار و پەنجا کەس زیاترەو زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیس هەروا دیلی دەست داعشن.

شایانی ئاماژەیە ژمارێک لەکەسانی ڕزگاربوو بۆ گوزەراندنی خولی چارەسەریی دەرمانی و پزشکی گوێزراونەتەوە ئوروپا.