ته‌مووز 17, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • ئەلعیبادی : ئازای موسڵ سەرەتایەکە  بۆ کۆتایی  هاتنی داعش

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، شکستی ترۆریستەکان لە موسڵ ،لەباکووری ئەم وڵاتەی بە سەرەتایەک بۆ کۆتایی دان بە تاقمی تەکفیری داعش زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی سومەریە نێوز حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ " ئالستر برت" وەزیری ڕاوێژکاری ئینگلیس لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین وئافریقا وتی: سەرکەوتنی عێراق وئازادی موسڵ سەرەتایەکە بۆ کۆتایی دان بە داعش  وتیشی: دەوڵەتی عێراق دوای داعش لە دووی بەدی هاتنی پاوەجیی وبەربەرەکانی لەگەڵ کێشە وگرفتە کانی بەردەمە. وەزیری ڕاوێژکاری ئینگلیس یش سەرکەوتن لە موسڵی پێرۆزبایی کردو لەسەر درێژەی پشتیوانی ئەم وڵاتە لەهەوڵی دەوڵەتی بەغدا لە بوارە جۆربەجۆرەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان وپشتیوانی لە عێراقی یەکگرتوو پیداگری کرد. سەرۆک وەزیرانی عێراق دەهەمی ژوئیە ئازادی تۆکمە وتەواوی موسڵی لەژێر داگیر کاری داعشی ڕاگەیاند .