ته‌مووز 17, 2017 17:09 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گوڕی بەکۆمەڵی   قوربانیانی جەنایەتی سپایکری عێراق

هێزە عێراقیەکان گوڕیکی بە کۆمەڵی تری قوربانیانی جەنایەتی سپایکر لە ناوچەی کۆشکەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە تەکریت دۆزیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، یازدە ودوازدەی ژوئەنی دووهەزار وچواردە ترۆریستەکانی داعش بە زالبوون بەسەر ناوچەگەلیکی بەربڵاو لە باکوور وناوەندی عێراق لەوان بنکەی سپایکر لە نێزیک تەکریت لە پارێزگەی سەلاحەدین ، قەڵاچووی بەربڵاویان ئەنجام دا کە لەم جەنایەتانە هەزارو حەفتسەد سەرباز لەم بنکەیە کوژران. دادگەی جەنایی ناوەندی عێراق لەدووساڵ لەمەوپێش ، حوکمی ئیعدامی چل کەسی کەلە قەڵاچوی بنکەی سپایکربەشداربوون ، دەرکرد. هەتائێستاکە پازدە گوڕی  قوربانیانی جەنایەتی سپایکر دۆزراوەتەوە کە زۆربەی ئەم قوربانیانە لە خویندکارانی بنکەی ئاسمانی سپایکرن. لەکاتی پەلاماری داعش بۆسەر بنکەی ئاسمانی سپایکر لە تەکریتی عێراق لە ژوئەنی دووهەزارو چواردە ، نێزیک بە چوارهەزار خوێندکاری سەربازی بێ چەک لە بنکەکەدابوون کە هەزارو حەفتسەد خوێندکاری شیعەی بێ چەک لەم بنکە ئاسمانیە قەڵاچوو کران.