ئێران و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ بنیات نانەوەی مووسڵ
وەزیری کانگاکان، پیشەسازییەکان وتیجارەتی ئێران ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوبەشیی لە بنیات نانەوەی شاری مووسڵی ئێراق ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ لەتاران، محەممەد ڕەزا نێعمەت زادە وەزیری کانگاکان، پیشەسازی و تیجارەتی ئێران باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ هاوبەشیی لە بنیات نانەوەی شاری ئێراق کە لە ئۆپراسیۆنی ڕزگاکردنیدا، وێران بووە.
وەزیری کانگاکان، پیشەسازی و تیجارەتی ئێران ئەم هەواڵەی لە دیدار لەگەڵ شاندێکی ئێراقی لە تاران ڕاگەیاند.
نێعەمەت زادە وتی: ئێران ئەزموونێکی زۆر شیاوی لەهێنانەدی ناوچە پیشەسازییەکان هەیە.
ناوبراو وتیشی: ئێراق بەنیازە وێرانییەکانی بنیات بنێتەوەو بەشەکانی ئەندازیاری و باڵەخانەیی پەرەپێ بدات.
ئەو وەزیرە ئێرانییە وتی: وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی ئێراق بدات لە بنیات نانەوەی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت لە بواری نەوت و گاز، کارەبا، دامەزراوە دەریاییەکان.