ته‌مووز 17, 2017 21:09 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی درێژکردنەوەی فەرمانبەریەتی یونامی لە عێراق لە جڤێنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان

ئەنجومەنی ئاسایشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکدانەوەی درێژکردنەوەی ماوەی فەرمانبەریەتی نوێنەرایەتی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە ی" یونامی" لە عێراق کۆبوونەوەی پێک هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحدس ، لە کاتی دەسپێکرانی جڤێنەکە ، وەکوو سێ هەزارو چوارەمین جڤێنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لێکدانەوەی دۆخی ئێراق وەکوو تەوەرەیی ترین فەرمانی کاری جڤێنەکە ڕاگەێندرا. لەم جڤێنە دانوێنەری هەمێشەیی عێڕاق لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەرۆکی شاندی نوێنەرایەتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشدارن.  دوای دەسپێکرانی کۆبوونەوەکە ، یان کوبیچ، سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق ڕاپۆرتێکی لە بارەی دۆخی ئێستاکەی عێڕاق دا بەدەستەوە. ئەم جڤێنە هەروا درێژەی هەیە .