هەواڵی فەرمانی قەدەغەکرانی بەشداری حەشدی شەعبی لە شەڕی تەلەعفەر وە درۆخرایەوە
ئاب 11, 2017 15:20 Asia/Tehran
وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق دەرکرانی فەرمانی ڕەسمیی قەدەغەی بەشداریکردنی هێزی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلەعفەری بە ڕەتکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، سەعد حەدیسی لەوتووێژ لەگەڵ ئەم کەناڵە وتی: لەوەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق فەرمانی بە حەشدی شەعبی داوە لە ئازاد کردنی تەلەعفەر یان ناوچەکانی رۆژاوای ئەنبار بەشداری نەکەن، زانیاریم نییە . بڕیارەکانی ئێراق لە شەڕی سەربەخۆ لەبەر گوشارەکانی دەرەوەییەوە دەگیردرێت .
ناوبراو وتیشی: هەرئەوجۆرەی کە هەموان دەزانن هێزی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار بەشداری دەکات و بێ گومان لە ناوچەکانی دیکەش دەور دەگێڕێ بەڵام من ناتوانم دەورەکەی دیاری بکەم .