ئاب 12, 2017 15:56 Asia/Tehran
  • ئەبوومەهدی موهەندیس :حەشدی شەعبی تەواوکەری سوپای ئێراقە

جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی شەممە پێداگری کرد حەشدی شەعبی هیچکات هێزێک بۆ ڕکابەری کردن دەگەڵ سوپای ئێراق نییە و هێزی سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی لە ئێراق تەواوکەری یەکترن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی تەلەفزیۆنیی غەدیری ئێراق  سەربە ڕێکخراوی بەدر لە ماڵپەڕی ڕەسمی خوی دا  نووسی : ئەبووموهەندیس  جێگری سەرۆکی پێکهاتەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا وتی : ئێراق  هێشتا  پێویستی بە حەشدی شەعبییە  چونوو ئازادی مووسڵ لە مانای  کۆتایی داعش نییە  .

ئەبوومەهدی موهەندیس  پێوەندی  حەشدی شەعبی لەگەڵ دەوڵەتی زۆر باش وەسف  کرد و وتیشی : مانەوە یان  لەناوچوونی حەشدی شەعبی  بڕیارێکە کە  دەگەڕێتەوە بۆ  سیستمی دەسەڵاتدارەتی ئێراق و پێوەندی حەشدی شەعبی  لەگەڵ سەرۆک وەزیران پێوەندی سەرباز و فەرماندەیە  .

موهەندیس وتیشی:  حەشدی شەعبی  وەک  ئۆپراسیۆنی مووسڵ  ئێستا لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق بۆ پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سوپا  بۆ دابین کردنی ئاسایشی گەورە ڕێیانی تەریبیل  بۆ بەغدا  بەشدارە.

ناوبراو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تەلەعفەریش پێداگری کرد : هێزی حەشدی شەعبیش ئێستا لە مەودای دوو کیلومەتر لەشاری تەلەعفەر سەفامبان گرتۆوە و فەرماندەیی حەشدی شەعبی بەشێوەی هەمیشەیی لەگەڵ فەرماندەیی هاوبەش لەسەر نەبەردی ئازاد کردنی تەلەعفەر کۆدەبنەوە  .

قسەکانی نوێی  موهەندیس  دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەندێ بیروڕای سیاسی  لە ئێراقە  کە سەبارەت بە هەڵوەشانی حەشدی شەعبی  و هەبوونی ناکۆکی لەنێوان حەشدی شەعبی  لەگەڵ دەوێەتی ئێراق و بەشداری نەکردنیان لە ئۆپراسیۆنی تەلعەفەر خراوەتە ڕوو  .

بەرلەمە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  پێداگری کرد بوو   حەشدی شەعبی هیچکات هەڵناوەشێندرێت.

حەشدی شەعبی  پێکهاتوو لە تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقە  کە لەسەر داواکاریی ئایەتوڵڵا سیستانی  مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق هاوکات لەگەڵ  کەوتنی شاری مووسڵ لە دەیەمی ژووئەنی ساڵی 2014 پێکهات  و پەرلەمانی ئێراق بیست و شەشەم نوامبری ساڵی 2016  بە زۆرینەی دەنگ  حەشدی شەعبی وەک بەشێکی ڕەسمی لە هێزەچەکدارەکانی ئێراق ڕاگەیاند.