ئاب 12, 2017 17:37 Asia/Tehran
  • تورکیا بنکە وبارەگای پە.کە.کە ی لەباکووری ئێراق  بوردمان کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە شاڵاوێکی ئاسمانی دا ناوچەی قەندیل لە باکووری ئێڕاقی دایە بەر دەسڕێژ کە دوابەدوای ئەوە چوار شوینی سەربە پە.کە.کە تە‌قێندرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە چواربنکەی سەر بە پە.کە.کە یان  بۆمباران کردووە   کە دوابەدوای ئەوە هەمارەکانی چەک وتەقەمەنییان تەقێندراوەتەوە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا دوای جێ بە جێ کرانی  فەرمانبەریەتی خۆیان  گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان. هێزەکانی تورکیا بنکەی پە.کە.کە لە باشوور وباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوهەروەها باکووری عێراق دەدەن بەر دەسڕێژو پەلامار و  جارنا ،بوردمانی دە کە ن .