ئاب 13, 2017 12:14 Asia/Tehran
  • تۆمەتبار کرانی بارزانی بە هەوڵ بۆ ئاڵۆز کردنی باروودۆخی کوردستانی ئێراق

نوێنەری تورکمانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵ دەدات بۆ ئاڵۆز و بشێو کردنی باروودۆخی ئەم ناوچەیە بە مەبەستی دوور خستنەوەی بیر و زەینی شاروومەندانی لە کێشە و گرفتە ڕاستینەکان.

«نهله الهبانی» نوێنەری تورکمانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئێراقیی «الغد پرس»؛ بە ئاماژە بەوەی کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ئیستا کەوتۆتە بن گوشاری بیانییەوە بۆ دەس هەڵگرتن لە بەڕێوەبردنی گشتپرسی، وتیشی؛ بارزانی وێرای دڵنیا بوونی لە بەڕێوەنەچوونی ئەو گشتپرسییە، تەنیا ئامانجی ئاڵۆز کردنی باروودۆخی ناوچەی کوردستانی ئێراق و دوور خستنەوەی بیر و زەینی کوردەکان لە کێشە و گرفتە راستەقینەکانە.

پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی دەنگی ئەرێنییان دا بە بەڕێوەچوونی گشتی پرسیی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧دا؛ بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە

'سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش بە ئاماژە بەوەی کە چارەنووسی ئەم وڵاتە لە لایەن هەموو ئێراقییەوەکانەوە دیاری دەکرێ، جەختی کرد لە سەر پێویستیی پشت بەستن بە وتووێژ وەکوو ڕێگایەک بۆ دەسڕا گەیشتن بە ڕێگاچارەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

"سەعد حەدیسی" بە ئاماژە بە بڕگەی یەکەمی یاسای بنەڕەتیی ئێراق سەبارەت بە فیدراڵ و دیموکراتیک بوونی ئەم وڵاتە وتیشی: یاسای بنەرەتی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق دەستەبەر دەکات..