ئاب 13, 2017 14:32 Asia/Tehran
  • چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لە

لە سەروبەندی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێراق بۆ رزگار کردنی شاری ستراتژیکی "تەلعەفەر" لە دوایین شارەکانی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگەی نەینەوا، راپۆرتە وەرگیراوەکان باس لە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لەم شارە و ناوچەکانی دەڤەری تەلعەفەر دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران، فەرماندەرانی سوپای ئێراق ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند؛ نزیکەی ١٥٠٠ کەسی مەدەنی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکانی ناوەڕاست و دەڤەری تەلعەفەریان بەجێ هێشتووە و لە ئۆردوگاکانی ڕۆژاوای موسڵدا سەقامگیر بوونە.

لە هەفتەی ڕابردووە هێزە سەربازییە دەوڵەتییەکانی ئێراق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە موسڵەوە بەرەو تەلعەفەر وەڕێ کەون. هێزە میلیشیاکانی شیعە و هێزە جەماوەرییەکانیش لە دەڤەری فڕۆکەخانەکەی باشووری شاری تەلعەفەردا سەقامگیر بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژی شەممە، نزیکەی ١٥٠ شاروومەندی مەدەنی تەلعەفەریان بەجێ هێشتووە و خۆیان گەیاندۆتە هێزە دەوڵەتییەکان.

هەروەها کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایگەیاند؛ سەرکردەیەکی داعش ڕۆژی شەممە لە ناوەڕاستی شاری تەلعەفەر لە بۆسەیەکدا کوژراوە. لەم پەلامارەدا دوو ئەندامی دیکەی داعش بریندار بوون.

پاش ڕزگار کردنی شاری ستراتژیکی موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق، هێزە ئێراقییەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕزگار کردنی تەلعەفەر کە لە دوایین شارەکانی ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعشە.