ئاب 13, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێداگری کرد ئێراق سەرکەوتنی مەزنی لەشەڕ بەدژی تاقمی تیرۆریستی داعش بە دەست هێناوە و هەروا بۆ ئازاد کردنی خاکەکەی لە دەستی تیرۆریستان درێژە دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێراقییە  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە  لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  خالد بن ئەحمەد ئالی خەلیفە  وەزیری دەرەوەی بەحرەین  لەبەغدا  ئاماژەی کردە   هەوڵی  هەموو  وڵاتان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  و بەرەنگار بوونەوەی ئەتن خوازی لە هەموو  کۆمەڵگەکان داوا کرد  .

حەیدەر عەبادی وتیشی  ئەتن خوازی  کە ئەمڕۆکە لە ناوچە دا پەرەی سەندووە  تەنیا بە قازانجی تیرۆریزمە.

وەزیری دەرەوەی  بەحرەین کە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی  ئێراقی کردووە لەگەڵ فواد مەعسوومی سەروکی  ئێراقیش  چاوپێکەوتنی کرد و سەبارەت بە پەرەی پێوەندییەکانی دوو وڵات  وتووێژی کرد  .