زیارەتی پتر لە ٣ ملوین زیارەتکار لە بارگای ئیمام عەلی (ع) لە نەجەفی پیرۆز
ناوەندی پۆلیسی نەجەفی پیرۆز گەڵاڵەی ئاسایشی لە رۆژی جەژنی غەدیری بە سەرکەوتووانە زانی و ڕایگەیاند کە ژمارەی زیارەتکارانی بارگای ئیمام عەلی (ع) زیاتر لە ٣ ملوین و ١٥٠ هەزار کەسە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " ماجید ئەلعابدی" سەرۆکی پۆلیسی نەجەفی پیرۆز ئەمڕۆ لە پریس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی ئاسایشی جەژنی غەدیر کە یەکەکانیی ئاسایشی ستانی نەجەف یس لەو دا بەشداریان کردووە ، سەرکەوتووانە بووە ".
ماجید ئەلعابدی" وتیشی: ئەو گەڵاڵەیە بە بەشداریی ٦٠ ناوەندی پشکنێن لە ستانە جۆر بە جۆرەکان و فڕۆکەی ناسکردن بەڕێوە چووە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فورات نیوز، ئەو بەڕاشکاوی وتی: ژمارەی زیارەتکارەکانی بارگای ئیمام عەلی (ع) لە ڕۆژی جەژنی غەدیر زیاتر لە سی ملوین کەس بووە کە لەم نیوانە دا ٣ ملوین کەس لەوان عێراقی و ١٥٠ هەزار کەسی دیکەیان شارومەندانی وڵاتانی دیکەن . سەرۆکی پۆلیسی نەجەفی پیرۆز وتی: هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان یەکەکانی ائسایشی بۆ بەردەوامیی چوونە دەری زیارەتکارەکان لە شاری قەدیمە لە ئارا دابووە .