ئه‌یلوول 11, 2017 11:55 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای ئێراق: ئەمریکا داکۆکی لە داعش دەکات

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق رۆژی یەکشەممە وتی: ئەمریکا بەوپەڕی تواناوە داکۆکی دەکا لە گرووپی تیرۆریستیی داعش.

سەیید جەعفەر حوسێنی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادینی لوبناندا هەروەها وتی: هێزە خۆڕاگرەکان هەتا لەناوبردنی بەتەواوەتی داعش درێژە دەدەن بە شەڕی دژ بەو گرووپە.

پێشتریش جەواد تەلیباوی لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ، ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا لەهەوڵی پاراستنی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ئێراقە.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجام دا.

لەو کاتەوە تائێستا سوپای ئێراق بەپاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتە، هێزە خۆڕاگرەکان و یارمەتییە ڕاوێژکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشی زۆری ئەو ناوچانەی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگارکردووە و بەکردەوە باسی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەئێراق بڕاوەتەوەو بنبڕبووە.